2 کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا.. دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە نەدرا و بەشێک لە حکومەت داخرا

پەیام

حکومەتی فیدڕاڵیی ئەمریکا بەهۆی دەنگپێنەدانی بە پاکێجی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٦ لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەوە و سەرەڕای پەسەند کردنی لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە، بەشێکی داخرا.

بوودجەی کاتی کە بەشێک لە دامودەزگاکان دەگرێتەوە دەبوایە هەتا نیوەشەی ٣٠ی کانوونی یەکەم دابین بکرێت، بەڵام دەنگ لەسەر ئەو بوودجەیە نەدرا کە ئەنجوومەنی پیران پەسەندی کردووە.

لە دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی پیراندا، پاکێجی بوودجە بە ٧١ دەنگ بەرامبەر ٢٩ دەنگ پەسەند کرابوو بەڵام داواکرابوو کە ئەنجوومەنی نوێنەران پێداچوونەوە بە هەندێک بڕگەدا بکات و بۆیە گەڕێندرابوویەوە.

بۆ پەسەندکردنی بوودجەکە پێویستە دووبارە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پاکێجەکە بداتەوە و دوای پەسەندکردن، پێویستی بە واژووی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ هەیە.

چاوەڕوان دەکرێت داخرانی کاتی لە بەشێک لە دامودەزگاکانی حکومەت زۆر نەخایەنێت و ئەنجوومەنی نوێنەران بوودجەکە پەسەند بکات.

دوایین جار لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، بەهۆی پەسەندنەکردنی بوودجە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، هەتا دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٦ حکومەتی ئەمریکا داخرابوو.

ئەو داخرانە ٤٣ ڕۆژی خایاند و بە درێژترین ماوەی داخرانی حکومەت لە ئەمریکا دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا.. دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە نەدرا و بەشێک لە حکومەت داخرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن ڤیزا و مافی مانەوە لە بەرپرسانی باڵای ئێران دەسێنێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزاكانی سەر كەرتی نەوتی ڤەنزوێلای كەمكردەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: دەسەڵاتدارانی سووریا دەستیان لە داوای دادگاییكردنی ئەسەد هەڵگرتووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان: بەشداریمان لە شاندی ئاشتی غـ.ەززە لەپێناو دابینكردنی هاوكارییەكانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زریانە بەفراوییەكەی ئەمریكا 85 کەسى کوشتووە و لە 18 ویلایەتیش باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا داوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە باشووری فلیپین بە 342 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

سەرەتا