2 کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

واشنتۆن ڤیزا و مافی مانەوە لە بەرپرسانی باڵای ئێران دەسێنێتەوە

پەیام  

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی و كەسوكاریان سوود لە سیستەمی كۆچبەری وەربگرن و ماركۆ ڕووبیۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مافی مانەوەی ئەو كەسانەی واژۆ كرد.

هەژماری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" لە زاری مۆرا نامدار، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كاروباری كۆنسوڵی بڵاوی كردەووەتەوە: "ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ گەلی ئێراندایە، ڕێگە نادەین ئەندامانی ڕژێمی ئێران و خزمە نزیكەكانیان، سوود لە سیستەمی ڤیزای ئەمریكا وەربگرن."

نامدار هۆگاری بڕیارەكەی ئەمركیای بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە دەسەلاتدارانی داواكاری گەلەكەیان بۆ مافە سەرەتاییەكان سەركوت دەكەن.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، كە ماركۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بڕیاری دا ئیمتیازاتی مانەوەی بەرپرسانی باڵای ئێران و ئەندامانی خێزانەكانیان لە ناو خاكی ئەمریكا هەڵبوەشێنێتەوە و لە بەیاننامەیەكی كورتدا ئاماژەی بەوە دا، "ئەوانەی لە سەركوتكارییە توندوتیژەكانی حكومەتی ئێران سوودمەند دەبن، ڕێگەیان پێنادرێت سوود لە سیستەمی كۆچبەری ئەمریكا وەربگرن."

تا ئێستا وردەكاری زیاتر سەبارەت بەم بڕیارە بڵاو نەكراوەتەوە و ڕوون نییە كە ئایا تەنها هەڵوەشاندنەوەی ڤیزاكان دەگرێتەوە، یان مافەكانی وەك نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (گرین كارت) و ڕەگەزنامەی ئەمریكیش دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن ڤیزا و مافی مانەوە لە بەرپرسانی باڵای ئێران دەسێنێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزاكانی سەر كەرتی نەوتی ڤەنزوێلای كەمكردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: دەسەڵاتدارانی سووریا دەستیان لە داوای دادگاییكردنی ئەسەد هەڵگرتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان: بەشداریمان لە شاندی ئاشتی غـ.ەززە لەپێناو دابینكردنی هاوكارییەكانە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریانە بەفراوییەكەی ئەمریكا 85 کەسى کوشتووە و لە 18 ویلایەتیش باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا داوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌كات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشتییەكی نەفەرهەڵگر لە باشووری فلیپین بە 342 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەیەكی ئەمریكا باس لە ئۆپڕاسیۆنێكی خێرا و كورتمەودا بۆ سەر ئێران دەكات

سەرەتا