2 کاتژمێر پێش ئێستا
605 جار خوێنراوەتەوە
ئێران و عومان ڕێگاكانی هەڵگرتنی سزاكان و بەرەوپێشبردنی دانوستانەكان تاوتوێدەكەن
پەیام
خولی یەكەمی دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی سزاكان لە مەسقەت دەستیپێكرد و ڕێگاكانی بەرەوپێشبردنی گفتوگۆكان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان تاووتوێ كران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، خولی یەكەمی دانوستانە ئەتۆمییەكان لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێكردووە، كە تێیدا تیشكخراوەتە سەر میكانیزمەكانی بەرەوپێشبردنی گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتۆن و پرسی هەڵگرتنی سزاكان.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كە بە سەردانێك لە مەسقەتە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان كۆ بووەتەوە و بیروڕایان سەبارەت بە ڕێگاكانی سەرخستنی دانوستانەكان و چارەسەركردنی ئاستەنگەكان ئاڵوگۆڕ كردووە.
عەراقچی لە میانی دیدارەكەدا بە ئاماژەدان بە ستراتیژی وڵاتەكەی لە بەكارهێنانی دیپلۆماسی بۆ دابینكردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی جەختیشی كردەوە كە تاران لەوپەڕی ئامادەییدایە بۆ بەرگریكردن لە سەروەریی و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەكەی لە بەرامبەر هەر دەستدرێژی و سەركێشییەكدا.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیار و تێبینییەكانی تاران و داواكارییە سەرەكییەكانی وڵاتەكەی سەبارەت بە تەوەرەكانی دانوستانەكە بۆ لایەنی عومانی ڕوون كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە