2 کاتژمێر پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری ئێران، عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەستنیشانكرد

پەیام 

مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، فەرمانی دامەزراندنی ئەمیرال عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەركرد. 

ئەم بڕیارە ستراتیژییەی پزیشكیان لە كاتێكدایە كە تاران هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ بەهێزكردنی زیاتری پێكهاتەی بەرگریی وڵات و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی ئەمنی لەبەرانبەر پەرەسەندنە ناوچەییەكاندا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"، ئەركە سەرەكییەكانی ئەم ئەنجوومەنە و سكرتێرە نوێیەكەی بریتی دەبن لە پەرەپێدان و پتەوكردنی ئامادەكارییە بەرگرییەكان و داڕشتنی پلانی گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە نوێیانەی دێنە پێشەوە. 

هەروەها ئەنجوومەنەكە كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لە پرۆسەی بڕیاردانی بەرگریدا لەنێوان هەموو دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، بە مەبەستی گەیشتن بە یەكدەنگی لە بڕیارە چارەنووسسازەكاندا.

ئەمیرال عەلی شەمخانی بە یەكێك لە دیارترین و كاریگەرترین كەسایەتییە سەربازی و ئەمنییەكانی ئێران دادەنرێت، ناوبراو پێشتر بۆ ماوەیەكی درێژ پۆستی گرنگی سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بەدەستەوە بووە و خاوەنی ئەزموونێكی بێوێنە و قووڵە لە بەڕێوەبردنی دۆسیە ستراتیژی و بەرگرییە هەستیارەكاندا.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران، عەلی شەمخانی وەك سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری دەستنیشانكرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران مووشەكی خوڕەمشەهر لە شارە مووشەكییە ژێرزەمینییەكاندا جێگیردەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل: لەناوبردنی تونێلەكانی غـ.ەززە پێویستی بە دوو ساڵی دیكە هەیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی ئەمریكا و ئێران لە پایتەختی عومان دەستیپێكرد و تاران داواى جێبەجێكردنی بەڵێنەكان دەکات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی ئەولەوییەتەكانی دانوستانی مەسقەت دیاری دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە یەک رۆژدا سەردانی دیمەشق و بەغدای کرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەینێ وەفدی ئەمریکی و ئێرانی راستەوخۆ لە عومان کۆ دەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لافروڤ: دۆخی ئێران مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێت

سەرەتا