1 کاتژمێر پێش ئێستا 263 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەى تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە، شاندێكی سوریا گەیشتنە حەسەكە

پەیام 
 
ئەمڕۆ  هەینی، ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاویكردەوە شاندێكی وەزارەتەكە گەیشتنە حەسەكە بۆ رێككارەكانی تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە.

ئامانجی سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی ئەو ڕێكارانەی پەیوەستن بە تێكەڵكردنی ئەندامانی هەسەدە لەناو دامەزراوەكانی وەزارەتی بەرگریی سووریا و ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان حكومەتی دیمەشقو هەسەدە واژۆكراوە.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە لە قۆناغی یەكەمدا فیرقەیەكی سەربازیی نوێ كە لە 3 لیوای 16 هەزار كەسی بۆ هێزەكانی هەسەدە پێكدەهێنرێت و پرۆسەی تێكەڵكردنەوەی هێزەكانی هەسەدە و حكوومەتی سووریا مانگێك دەخایەنێت.

هەر بە بەگوێرەی  ڕێككەوتنەکەی هەسەدە و حكومەتی سووریا کە لە هەفتەى ڕابردووەوە چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، چوار لیوا بۆ هێزەكانی هەسەدە دروستدەكرێت و مافە كارگێڕی و پەروەردەییەكانی كورد پارێزراو دەبن. هەروەها هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە حكومەت دەچنە ناو شارەكانی حەلەب و قامیشلۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 44 خولەک پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی: نابینه‌ به‌شێك لە ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە، شاندێكی سوریا گەیشتنە حەسەكە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوژرانى گەنجێکى کورد لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیادا ڕاگەیەندرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی سالم سێ قوربانى لێکەوتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: هەفتەی ئایندە باراناوی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کارەبای سلێمانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمارکراون

سەرەتا