2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. بەهۆى سووتانی محاویلەوە دووهەفتەیە دەیان ماڵ لە گەڕەكی مەلاداود بێ كارەبان
پەیام
محاویلەیەك لە گەڕەكی مەلاداود لە شاری سلێمانی سووتاوە و بەهۆیەوە دەیان ماڵ بێ كارەبا بوون و گرفتی بێ ئاویشیان بۆ دروستبووە و دوو هەفتەیە ئەو كێشەیە چارەسەر نەكراوە.
بەڕێوبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەڵێت محاویلەیەكی تریان بۆ گەڕەكی مەلاداود داناوە و دووبارە سووتاوە و بەشێك لەو ماڵانە كارەبای زیادەڕۆییان ڕاكێشاوە و ڕێگەیان نەداوە محاویلەی دیكەیان لەسەر زەوییەكانیان بۆ دابنێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە