1 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
گەنجێكی سیدەكان لە جەنگی ڕووسیادا كوژرا و داواى گەڕانەوەى تەرمەکەى دەکرێت
پەیام
گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی مەتین، كە خەڵكی گوندی خراوای قەزای سیدەكان، لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا كوژرا. ئەو گەنجە ساڵی ڕابردوو ڕەوانەی بەرەكانی جەنگ كرابوو، دوای بێسۆراخییەكی زۆر هەواڵی مردنی گەیشتەوە بنەماڵەكەی. ئێستا خێزانەكەی داوای گەڕانەوەی تەرمەكەی دەكەن و بڕیارە سبەی پرسەكەی لە زێدی خۆی بەڕێوە بچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە