1 کاتژمێر پێش ئێستا 947 جار خوێنراوەتەوە

خۆپیشاندان لە شاری هەولێر دژی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام سازكرا

پەیام 

سەرەڕای پێنەدانی مۆڵەت و ڕێگریی هێزە ئەمنییەكان، سەدان گەنجی شاری هەولێر خۆپیشاندانیان دژی بێڕێزی كردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام سازكرد.

ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەك گەنجی شاری هەولێر خۆپیشاندانێكیان لە نزیك قەڵای هەولێر ڕێكخست بۆ سەركۆنەكردنی بێڕێزی كردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام و موسڵمانان و ڕایانگەیاند بەهەموو شێوەیەك دژایەتی ئاینی ئیسلام لەژێر هەر پاساوێكدا ڕەتدەكەنەوە.

لە سەرەتای خۆپیشاندانەكەدا دوای ئەوەى ئەو گەنجانەی شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنیەكان ڕێگرییان لێ كرا و بەشێكیان مۆبایل و كەلوپەلەكانی وێنەگرتنیان لێ وەرگیرا، بەڵام بەردەوام بوون لە خۆپیشاندان و دروشمەكانی بەرگری لە پیرۆزییەكانی ئیسلام و موسڵمانان و ئەڵاهوئەكبەر و دژایەتیكردنی بێڕێزی بە ئیسلام و دروشمەكانی.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پەیام ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكە ڕۆژی پێشتر داوای مۆڵەتیان لە بەرپرسانی ئیداریی هەولێر كردووە بەڵام داواكارییەكەیان ڕەتكراوەتەوە و مۆڵەتیان پێ نەدراوە. ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە هەمان شوێنەوە خۆپیشاندان ئەنجام درا و تیایدا ئازادانە دروشم و كینە بەرانبەر پیرۆزییەكانی ئیسلام و موسڵمانان وترایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندان لە شاری هەولێر دژی بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئیسلام سازكرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان، دانیشتوانی گۆیژە سیتی سێ گردبوونەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی: نابینه‌ به‌شێك لە ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبارەى تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە، شاندێكی سوریا گەیشتنە حەسەكە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوژرانى گەنجێکى کورد لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیادا ڕاگەیەندرا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی سالم سێ قوربانى لێکەوتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: هەفتەی ئایندە باراناوی دەبێت

سەرەتا