1 کاتژمێر پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: جگەلە دۆسیەی ئەتۆمی، تاوتوێى هیچ پرسێکى دیکە لەگەڵ ئەمریکییەکان ناکەین
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دانوستانە ئەتۆمییەكانی مەسقەت دەسپێكێكی باش بوون، بەردەوامبوونیشیان دەبەستێتەوە بە ڕاویژی پایتەختەكانەوە.
دوای دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی مەسقەت لەگەڵ ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، مەرجی سەرەكی بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەك، دووركەوتنەوەیە لە زمانی هەڕەشە و فشار، ئاماژەی بەوەش كرد كە تاران بە ڕوونی ئەم خاڵەی بە لایەنی ئەمریكی گەیاندووە و چاوەڕێی ڕەچاوكردنی دەكەن.
عەراقچی وتی: "ئەمڕۆ لە كاتژمێر 10ی بەیانییەوە تاوەكو نزیكەی 6ی ئێوارە گفتوگۆی درێژخایەن و چڕوپڕیان ئەنجام دا.
جەختیشی كردەوە، كە ئەمە دەسپێكێكی باش بووە و نیگەرانی، بەڵام "بێمتمانەییەكی گەورە" لە نێوان هەردوولادا هەیە كە وەك بەربەستێكی قورس لەبەردەم پڕۆسەكەدا ماوەتەوە كە دەبێت بەسەریدا زاڵ بن.
لە وەڵامی پرسیارێكیشدا سەبارەت بە ئەگەری باسكردنی پرسی ئاسایشی ناوچەكە، عێراقچی ڕایگەیاند: "بابەتی گفتوگۆكانی ئێمە تەنیا و تەنیا دۆسیەی ئەتۆمییە و سەبارەت بە هیچ پرسێكی دیكە لەگەڵ ئەمریكییەكان قسە ناكەن." بڕیاری كۆتایی لەسەر چۆنیەتی بەردەوامبوونی پڕۆسەكەیش، دوای ڕاوێژكردن لە پایتەختەكانیان دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە