10/02/2026 175 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی له‌ ئێران نزیك نه‌بنه‌وه‌


دوای ئەوەی کەشتییەکی ئەمریکی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕووبەڕووی تەنگ پێ هەڵچنین بووەوە، ئەمریکا هۆشداری دەداتە کەشتییە بازرگانییەکانی کە لەکاتی تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران نزیک نەبنەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا لە ئاگادارییەکدا داوای لەو کەشتییانە کردووە کە ئاڵای وڵاتەکەیان هەڵگرتووە، تا دەکرێت مەودا لەگەڵ ئاوەکانی ئێران بپارێزن، ئەمەش دوای ڕووداوەکەی سێی شوبات دێت کە تێیدا بەلەمەکانی سوپای پاسداران تەنگی بە کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکی بەناوی "ستێنا ئیمپێراتیڤ" هەڵچنی. 
لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕێنمایی داوەتە کەشتییەکان کە لەکاتی ڕۆیشتن بەرەو ڕۆژهەڵاتی گەرووەکە، نزیکبن لە ئاوەکانی عومان بۆ پاراستنی سەلامەتییان. 
ئەم هۆشدارییە نوێیە لە کاتێکدایە کە گەرووی هورمز شادەمارێکی سەرەکیی گواستنەوەی نەوتە بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەهۆی گرژییە سیاسییەکانەوە تاران چەندین جار هەڕەشەی داخستنی کردووە، هەروەها هێزە دەریاییەکانی ئێران مێژوویەکیان هەیە لە بەکارهێنانی بەلەمی بچووک و کۆپتەر بۆ ناچارکردنی کەشتییە بازرگانییەکان تا بچنە ناو ئاوە هەرێمییەکانی ئێرانەوە و دەستیان بەسەردا بگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ گۆڕاوە بۆ وێرانكردنی ژێرخانە مەدەنییەكان و خزمەتگوزارییە گشتییەكان

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵى ملکەچکردنى ئێران دەدەن و تارانیش بەتوندى ڕەتیدەکاتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لەبەرانبەر هێرشەکانیاندا، ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانى ئەمریکا له‌ناوچه‌كه‌ لەناودەبەین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لێدان لە ژێرخانی مەدەنی و پردەكانمان ناچاری ڕادەستبوونمان ناكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 35هەمین ڕۆژی جەنگدا تەلئەبیب و تاران بۆردومان كرانەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هەڕەشەی بەئامانجگرتنی وێستگەكانی وزە لە ئێران دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگى لە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران بۆ ڕێككەوتنێكی ‏نوێ ئامادە نەبێت هەموو شتێك لەدەستدەدات

سەرەتا