4 رۆژ پێش ئێستا 390 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئێران بۆ ڕێككەوتنێكی ‏نوێ ئامادە نەبێت هەموو شتێك لەدەستدەدات

پەیام
 
سەرۆكی ئەمریكا، هۆشدارییەكی توند ئاراستەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت: پێش ئەوەی كاتەكە بەسەربچێت، دەبێت تاران ڕێككەوتنێك واژوو بكات، ئەگەر نا  هەموو شتێك لەدەستدەدات.

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گەورەترین پرد لە ئێراندا ڕووخاوە و هەرگیز جارێكی دیكە ‏بەكارناهێنرێتەوە، جەختیشی كردەوە، هێرشی زیاتر لە ڕێگادایە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو هێرشە بەرفراوانانەی ‏لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژێرخانی ستراتیژیی قووڵایی خاكی ئێرانیان كردووەتە ئامانج و زیانی گەورەیان بە دامەزراوەكان گەیاندووە.

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئێرانیش كرد پێش ئەوەی وڵاتەكەیان هەموو شتێك لەدەست بدات، بۆ ڕێككەوتنێكی ‏نوێ بێنە سەر مێزی گفتوگۆ.

جێی ئاماژەیە ئەم هەفتەیە بە گەرمترین و مەترسیدارترین هەفتە دادەنرێت، چونكە ئێران ڕووبەڕووی شەپۆلێكی بێوێنەی هێرش بۆ سەر بنكە ‏سەربازییەكان و ڕێگاوبانەكان بووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران؛ داوا لە گەنجان دەکرێت وەک "قەڵغانی مرۆیی" دەوری وێستگەکانی کارەبا بگرن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا و ئێران تەنها لەسەر "کاتیبوون"ـی ئاگربەست ناکۆکن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوا له‌ هاووڵاتیانی ئێرانی ده‌كات له‌ هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوور بكه‌ونه‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترامپ: گەر ئاسۆیەک بۆ ڕێکەوتن نەبێت لە شەوێکدا هەموو پردەکانى ئێران وێران دەکەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لێدوانەکانى ترەمپ بۆ شاردنەوەی قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكانیانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی: جەنگى ئێران دەبێتەهۆى کەمبوونەوەى هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ ئۆكرانیا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆڵەتەكەی ترەمپ بۆ کردنەوەى گەرووى هورمز بەرەو کۆتایی دەچێت و جیهان لە دڵەڕاوکێدایە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە بۆ 72 هەزار و 292 شەهید بەرز بووەوە

سەرەتا