4 رۆژ پێش ئێستا
415 جار خوێنراوەتەوە
ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگى لە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند
پەیام
بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی ئێف 35ی لە ئاسمانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند میدیای ئێرانیش دەڵێت فڕۆكەكە پێشتر لە بەریتانیا بووە.
وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جەنگیی جۆری "ئێف 35" لە ئاسمانی ناوەڕاستی وڵاتەكەدا كراوەتە ئامانج و تێكشكێنراوە. بەپێی زانیاریی میدیاكانی ئێران، خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە لە ڕێگەی "سیستەمێكی نوێی بەرگریی ئاسمانیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە" ئەنجام دراوە.
سەرچاوە ئێرانییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، كە بەهۆی توندی تەقینەوەكە لە كاتی پێكانی فڕۆكەكە و كەوتنەخوارەوەیدا، زۆر دوورە فڕۆكەوانەكە توانیبێتی خۆی ڕزگار بكات.
بەڵام لەگەڵ بڵاوكردنەوەی پاشماوەی فڕۆكە تێكشكێنراوەكە ئەوە دەركەوتووەكە فڕۆكەكە جۆری ئێف 15 ئی-سترایك ئیگڵ جەنگییە و باسیش لەوە كراوە، بەپێی خوێندنەوەی هێما و ئاماژەكان لە پاشماوەكان ئەوە دەركەوتووە كە فڕۆكەكە پێشتر لە فڕۆكەخانی لیكین هێس"ی بەریتانیا بووبێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە تا ئێستایش سوپاكانی ئەمریكا و ئیسرائیل هیچ هەڵوێستێكی فەرمییان لەسەر ئەم هەواڵە نیشان نەداوە.
ئەمە و پێشتر هێزە ئێرانییەكان و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە توانیویانە چەند جارێك فڕۆكەی جەنگی ئەمریكی بەئامانج بگرن و نزیكەی دوو هەفتە لەمەوبەریش، دوای ئەوەی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی ئێف 35ی پێكاوە، ئەمریكا دانی بەوەدا نا كە یەكێك لە فڕۆكەكانیان دوای ئەركێكی جەنگی بەسەر ئاسمانی ئێراندا، ناچار بووە لە بنكەیەكی ناوچەكە نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە