2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی دارایی عێراق بۆ ههرێم: واز له بیانووگرتن بهێنن و مووچهی مانگهكانی پێشوو خهرج ناكهین
لە وەڵامى وەزارەتى دارایى هەرێمدا کە دەڵێت 36 ملیار دینار کورتهێنان لە ناردنى مووچەدا هەیە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پارەی مانگەکانی ڕابردوو ئێستا خەرج ناکرێت. دەشڵێت: واز لە بیانووگرتن بهێنن.
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەرى عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، تەمویلکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بەپێی سیستەمی یەک لەسەر 12ـەیە، واتە تەنیا بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە بووە کە بە فیعلی لە لیستە پەسەندکراوەکاندا بوونیان هەیە.
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی کەمکراوەتەوە، وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە کە شایستەی کەڵەکەبووی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ بوونی یاسای بودجە و تەرخانکراوی دارایی، خەرج ناکرێت و دەبێت چاوەڕێی ئامادەکردنی خشتەکانی بودجەی 2026 بکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسایی خەرج بکرێن.
لە بەشی کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دارایی عێراق داوا لە هەرێم دەکات واز لە زمانی زبر و دروستکردنی بیانوو بهێنێت و ڕاستییەکان بۆ خەڵک باس بکات، هەروەها دەڵێت ئێمە جیاوازی لەنێوان مووچەخۆرانی عێراق ناکەین و پابەندین بە ناردنی پارە، بەڵام دەبێت هەموو شتێک بەپێی یاسا و دەسەڵاتەکان بێت، نەک بە مەزاجی سیاسی.
پێشتر وەزارەتى دارایى حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم لەبارەى ناردنى مووچەوە رایگەیاند، دارایى حکومەتی فیدراڵ بڕی زیاتر لە 36 ملیار دیناری لە کۆی پارەکە نەناردووە، کە تایبەتە بە شایستەی کەڵەکەبووی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی نوێی سەربازی و شارستانی، بەڵکو تەنیا مووچەی یەک مانگی بۆ ئەو خانەنشینانە خەرج کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە