2 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاو کردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی  بکرێت و  لە ماوەی چوار ڕۆژدا کۆتایی دێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت، ڕۆژانی پێنجشەممە و ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی ئاگاداری ئەوەشی داوە کە بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و گواستنەوەی بۆ بانکەکانی دیکەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کات دەخایەنێت، داوای لە مووچەخۆران کردووە ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر (یەک)ی نیوەڕۆی سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچە .

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ئەحمەد حاجى ڕەشید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەرى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆ بەدواداچوونى کێشەى مووچە و دواکەوتنى، سەردانى وەزارەتى دارایى عێراقى کرد. تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق، پێى ڕاگەیاندبوو ئەگەر حکومەتى هەرێم پابەندییەکانى خۆى لە کاتى خۆیدا جێبەجىَ بکات، مووچەى مانگەکانى داهاتوو بەبىَ کێشە لە کاتى خۆیدا بۆ مووچەخۆرانى هەرێم خەرج دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ هه‌رێم: واز له‌ بیانووگرتن بهێنن و مووچه‌ی مانگه‌كانی پێشوو خه‌رج ناكه‌ین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌مه‌رج؛ داشكاندن له‌ نرخی پاره‌ی كاره‌بادا كرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نازانرێت داهاتی مانگه‌كانی 11 و 12 چی لێهاتووه‌، له‌كاتێكدا مووچه‌ی ئه‌و مانگانه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی یه‌ك بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بازگەکانی حکومەتی عێراق رێگە نادەن هیچ کاڵایەک هاوردەی مه‌خمور بکرێت

سەرەتا