10/02/2026 839 جار خوێنراوەتەوە

به‌مه‌رج؛ داشكاندن له‌ نرخی پاره‌ی كاره‌بادا كرا

په‌یام
ئەمڕۆ سێشەمە 10ی شوبات مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ماوه‌به‌سه‌رچووی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆنفرانسێكدا بەئامادەبوونی وەزیری کارەبا و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی عێراق و حکومەتی هەرێم و وەبەرهێنەران و خاوەنكارانی كوردستان و عێراق، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ئی پسوولە E-Psule بەڕێوەچوو.
لە میانی وتەكانیدا سەرۆكی حكومەت رایگەیاندا ئەم خزمەتگوزاییە بۆ ئاسانكاری هاوڵاتیانە و هەر هاوڵاتییەك لە ئەمڕۆوە تا 30 رۆژی تر لە رێگەی E-Psule پارەبدات بەڕێژەی 20% داشكاندنی بۆ دەكرێت.
خزمەتگوزاری E-Psule بریتییە لەوەی هاوڵاتی لەمەودوا دەتوانێت پارەی کارەبا بە شێوەی ئۆنڵاین بدات بەبێ هیچ زیادکردنێک و رسوماتێك و خزمەتگوزاییەكه‌ ئۆنلاینە و 24 کاتژمێر کراوەیه‌، بەکارهێنەر ئارەزوومەندە پێش وادەی هاتنەوەی پارەی کارەبا دەتوانێت پارەکە بدات.
واتە هاوڵاتی لە ڕێگای کارتی بانکی یان هەبوونی هەژماری دیجیتاڵی بانکی FIB و جیهان، لەگەڵ هەریەک لە فاست پەی و ئاسیا پەی و ناس واڵێت پارەی كارەبا بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی: كورتهێنانی مووچه‌ به‌ قه‌رز پڕ كراوه‌ته‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی: دوای نیوه‌ڕۆ لیست بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژكارێكی دارایی: جۆراوجۆرکردنی یەدەگی دراو ستراتیژێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی دارایی

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: پلانمان وایه‌ قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نینه‌ 30 ملیار دۆلار

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا