1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك
وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی وڵاتەکەی کۆبووەوە، سوپاسالاری ئەو وڵاتەش دەڵێت ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژیەک.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران "ئیسنا"، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی سوپای پاسداراندا کۆبووەتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو دانوستانانە کرد کە لەگەڵ ئەمریکا لە عومان بەڕێوەدەچن
عەراقچی ڕایگەیاند "ئەگەر لە دانوستانەکاندا جددییەت لە لایەنی بەرامبەر ببینین، ئێرانیش بە تەواوی جددییە، بەبێ متمانەکردن بە لایەنی بەرامبەر و بە پشتبەستن بە هێزە چەکدارەکانمان، بە چاوی کراوەوە پرۆسەکە بەرەو پێش دەبەن"، وتیشی: مەیدان و دیپلۆماسی تەواوکەری یەکترن.
لای خۆیەوە لیوا ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە وەک هێزە چەکدارەکان لە ئامادەباشی تەواودان، ئەگەر دوژمن هێرش بکات، ڕووبەڕووی وەڵامێک دەبێتەوە کە تا ئێستا نە بینیویەتی و نە ئەزموونی کردووە.
دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شەشی شوبات لە عومان دەستیان پێکردەوە، کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی حوزەیرانی 2025 ڕاگیران، ئێستاش سەرەڕای گرژییەکان و زیادبوونی هێزی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە، هەردوولا لە مەسقەتی پایتەختی عومان لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆکان ڕێککەوتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە