1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
دوای ههفتهیهك له پرسهكهی؛ ئهمڕۆ ههواڵی ئهوه گهیهنرایه كهسوكارهكهی كه "مهتین" نهكوژراوه
پهیام
دوای هەفتەیەك لە پرسەکەى ئەمرۆ هەواڵى لەژیاندامانی"مەتین وەهاب" ڕاگەیەنرا
یەكێك لە ئامۆزاكانی "مەتین" بەپەیامی راگەیاند: مەتین بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ باوكی كردووە ئێستا لە ژیان داماوە و هەواڵەكە بەهەڵە بە كەس و كاری گەیەنراوە.
کەسوکارەکەى دەڵێن، مانگی ئابی ساڵی رابردوو "مەتین وەهاب" لە ڕێگەى گروپێكەوە هەڵخەڵەتێنراوە و بردراوەتە ڕیزى سوپای ڕووسیا بۆ شەركردن لە دژی ئۆكرانیا.
هەینی رابردوو هەواڵى کوژرانى بە كەس و كاری گەیەنرا، لە گوندەکەى خۆیان "خراوا" ى برادۆست پرسەی بۆدانرا.
لەو بارەیەوە سەرپەرشتیارى ئیدارەى سۆران ڕایگەیاند: هەفتەی رابردوو لە ڕێگەى نوێنەرایەتی عێراق و کوردستان لە روسیا بە دوکۆمێنت هەواڵى کوژرانی گەنجێکی برادۆستمان پێ گەیشت و تەنانەت راپۆرتی فەرمی کوژرانیشیان بۆ ناردین.
لەگەڵ ئەوەى هەواڵى لە ژیاندامانەوەى مەتین بۆ ئیدارەى سۆران دڵخۆشکەربوون، بەڵام هەڵگۆرد شێخ نەجیب دەڵێت: کار لەسەر ئەوە دەکەین دوکۆمێنتی دروست لەبارەی زیندوو مانی پەیدا بکەین و لەئەنجام ئاگادارتان دەکەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە