26/05/2026 806 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: پلانمان وایه‌ قه‌باره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌یه‌نینه‌ 30 ملیار دۆلار


باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بگەیەنێتە ٣٠ ملیار دۆلار، هاوکات پابەندبوونی ئەنقەرەی بە بەکارهێنانی دادپەروەرانەی سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکان دووپاتی کردەوە. 
ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی به‌وه‌ کرد وڵاتەکەی خاوەنی تێڕوانینێکی بنەڕەتییە بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، بەبێ گوێدانە گۆڕانکارییە هەرێمییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دامەزراون.
هه‌روه‌ها وتیشی، کەرتی تایبەتی بەهێزی تورکیا و توانای وەبەرهێنان و ئەزموونی لە پیشەسازییە سەرەکییەکانی وەک بەرگریدا، یارمەتیدەر دەبن بۆ فراوانکردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق و پشتگیریکردنی پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان". 
باڵیۆزی تورکیا عێراقی بە یەکێک لە هاوبەشە سەرەکییە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەکەدا پێناسە کرد و ئاشکرای کرد کە قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥دا سێ ملیار و 120 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، لە قۆناغی داهاتووشدا ئامانجیانە ئەم ژمارەیە بۆ لانیکەم ٣٠ ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە. 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئینان جەختی لە پرسی سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکان کردەوە و پابەندبوونی وڵاتەکەی بە بەکارهێنانی دادپەروەرانەی ئەو ئاوانە نیشان دا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگە گەورەکان نرخی به‌نزین دیاری دەکەن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جیاوازی نرخی یەك لیتر بەنزین لە نێوان هەرێم و كەركووك هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت

سەرەتا