1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ئێران لە وەڵامی هێرشهكهی ئهمریكا: هێرشی داهاتوومان سنوورەکان دەبڕێت
پهیام
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر چەند بەلەمێکی وڵاتەکەی، ڕایگەیاند تۆڵەی کوژراوەکانیان دەکەنەوە و وەڵامەکەیان زۆر مەودایەکی دوورتر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبڕێت.
ئەبولفەزڵ شکارتچی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکەی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر باشووری دوورگەی "لارک" کە بووە هۆی کوژرانی سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی (عەباس ئیسلامی، قودرەت زەرەنگاری، و عەبدولڕەزا گوڵزاری)، بێ وەڵام نابێت.
بهرپرسهكهی ئێران جەختی لهوه کردەوە تاران لیستی ئامانجەکانی بۆ گەڕی نوێی جەنگ ئامادە کردووە و ئەمجارەیان بە تەکتیک و "سوپرایزی" نوێوە دەردەکەون کە زۆر بەهێزتر و وێرانکەرتر دەبێت لە جەنگەکانی پێشوو، و ڕایگەیاند هێزەکانیان بۆ هەموو ئەگەرەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
شکارتچی هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتۆن کرد و وتی، ئەگەر ڕێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بکرێت، تاران ڕێگە بە دەرچوونی نەوتی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نادات و گەرووی هورمز بە تەواوی دادەخەن. وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران بۆ جەنگێکی سەرتاسەری ئامادەیە و هێرشەکانیان تەنها لە چوارچێوەی ناوچەکەدا کورت نابێتەوە، بەڵکو بە شێوەیەک دەبێت کە بازرگانی و ئابووریی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهاندا پەکبخات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر وڵاتەکەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە