26/05/2026 568 جار خوێنراوەتەوە

راوێژكارێكی دارایی: جۆراوجۆرکردنی یەدەگی دراو ستراتیژێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی دارایی

په‌یام
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، جۆراوجۆرکردنی یەدەگی نەقدی بیانی، ستراتیژێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی دارایی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پشتبەستن بە تەنیا یەک دراو لە کاتی گرژییە نێودەوڵەتییەکاندا. 
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕوونیکردەوە، سیاسەتی بەڕێوەبردنی یەدەگی نەقدی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لەسەر بنەمای سێ پێوەری سەرەکی جێبەجێ دەکرێت کە ئەوانیش "دارایی (نەختینە)، پارێزگاری و دەستکەوت". ئەم فەلسەفەیەش ئامانجی پاراستنی بەهای دینار، توانای دەستێوەردان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، دابینکردنی دارایی بۆ بازرگانیی دەرەکی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی سەرچاوەگرتوو لە ناجێگیریی بازاڕە جیهانییەکان و گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانە. 
بەهۆی ئەوەی ئابووریی عێراق بە تەواوی پشت بە داهاتی نەوت و هاوردەکردنی کاڵا دەبەستێت، دۆلاری ئەمریکی وەک تەوەری سەرەکیی یەدەگی نەقدی وڵاتەکە دەمێنێتەوە. هاوکات لە چوارچێوەی سیاسەتی جۆراوجۆرکردنی دارایی و بەرزکردنەوەی توانا لە بەرانبەر قەیرانەکاندا، دراوەکانی وەک یۆرۆ، یوان و کانزای زێڕیش خراونەتە ناو ئەو سەبەتە داراییەوە. 
لەم چوارچێوەیەدا، زێڕ وەک یەکێک لە پێکهاتە هەرە گرنگەکانی یەدەگی جیهانی تەماشا دەکرێت، چونکە لە کاتی ئاڵۆزییەکاندا پەناگەیەکی ئارامە، بەڵام ناتوانرێت وەک جێگرەوەی تەواوی داراییەکانی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت؛ ئەمەش بەهۆی ئەوەی داهاتی ڕاستەوخۆ بەرهەم ناهێنێت و تێچووی پاراستن و بیمەکردنی لە چاو داراییەکانی دیکە بەرزترە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگە گەورەکان نرخی به‌نزین دیاری دەکەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جیاوازی نرخی یەك لیتر بەنزین لە نێوان هەرێم و كەركووك هەزار دینارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان بەرهەمهێنانیان لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت

سەرەتا