1 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری دادی عێراق: هیچ کام لەو بەندکراوانەى لە سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق ڕەوانەى هەرێم ناکرێن
پەیام
وەزیری دادی عێراق خالید شوانی ڕایگەیاند، لە سووریاوە پێنج هەزار و ٤٦ بەندکراوی سەر بە ڕێکخراوی داعش بۆ عێراق گواستراونەتەوە و گەیشتوونەتە دوایین قۆناغەکانی پڕۆسەکە و بەم زووانە تەواو دەبێت.
وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، زۆربەی بەندکراوان خەڵکی سووریان و بەشێکی دیکەشیان بیانی و خەڵکی ٦٠ وڵاتی جیهانن. ئەو بەندکراوانە لە بەندیخانەکانی ژێر چاودێری بەغدادا ڕادەگیرێن و هیچ کامیان ڕەوانەی بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان ناکرێن.
خالید شوانی ڕایگەیاند، "ئەوەی پێویست بووە بۆ عێراق بگوازرێتەوە، کراوە. قۆناغی کۆتایی ماوە کە ئەویش ئەمڕۆ یان بەیانی تەواو دەبێت".
شوانی وێڕای ئاماژەدان بە گواستنەوە بەندکراوە داعشییەکان لە سووریا و هەرێمی کوردستانەوە بۆبەغدا، وتی، ئەوە لە ژێر بەرپرسیارێتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت و تیمێکی تەناهی لە عێراق، سووریا و ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە پێکهاتووە.
خالید شوانی ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا پێنج هەزار و ٤٦ بەندکراوی داعش بۆ عێراق گواستراونەتەوە و ئەگەر هەیە ئامارەکە بگاتە شەش هەزار بەندکراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە