14/02/2026 730 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: فرۆشتنی زێڕ بە قەرزی دراو، دروست نییە

پەیام 

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان بڕیاری شەریعەتی ئیسلام لەبارەی فرۆشتنی زێڕ بە قەرز ڕوون دەكاتەوە و دەڵێت: دروست نییە و سووە.

ڕۆژى هەینی، پێگەی فەڕمی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی مامەڵە بە زێڕەوە نووسراوێكی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای بڵاو كردەوە كە تێیدا وەڵامی چەند پرسیارێكی شەرعی لەو بارەوە داوەتەوە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا كە لە سەرەتای ئەم مانگە و لە وەڵامی لیژنەی فەتوای لقی ڕانیە ئەو فەتوایەی داوە، ڕایگەیاندووە: فرۆشتنی زێڕ بە قەرز، بە دیناری عێراقی، یان هەر دراوێكی دیكە دروست نییە و خستوویەتییە خانەی سووی دەستییەوە، بەو پێیەی مامەڵەی زێڕ و زیو پێویستە بە دەستی بێت.

ئەنجوومەنەكە دەرچەی شەرعیی بۆ پرسەكە دۆزیوەتەوە و ڕایگەیاندووە: ئەو كەسانەی پارەی پێویستیان پێ نییە و پێویستیشیان بە كڕینی زێڕە، پێویستە بڕی پارەكە لە زەڕەنگەر قەرز بكەن، پاشان زێڕەكەی پێ بكڕن، یاخود خودی زێڕەكە بە قەرز وەربگرن، كەی هەیان بوو قەرزەكە بدەنەوە، چونكە لە ئیسلامدا زێڕیش بە دراو هەژمار كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین: پشتگیری كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و دانوستانه‌كان ده‌كه‌ین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڤانس: گەر ئێران واز لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت؛ تێکەڵی ئابوری جیهان دەکرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت

سەرەتا