15/04/2026 234 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا: گەمارۆی دەریایی سەر ئێران وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت

پەیام
هێزە دەریایییەکانی ئەمریکا رایانگەیاند گەمارۆیەکی توندیان خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران لە دەریای عومان و بە تەواوی جووڵەی بازرگانییان ڕاگرتووە، بە جۆرێک لە کەمتر لە ٣٦ کاتژمێردا هەموو ڕێڕەوەکانیان کۆنترۆڵ کردووە. 

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان باڵادەستیی تەواویان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە ٣٦ کاتژمێردا، هاتوچۆی بازرگانی لە بەندەرەکانی ئێرانەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەشەوە بەتەواوی ڕابگرن. ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە نزیکەی ٩٠٪ی ئابووریی ئێران پشت بە بازرگانیی دەریایی دەبەستێت. 

ستراتیژیی نوێی سوپای ئەمریکا بۆ سەپاندنی ئەم گەمارۆیە، لەسەر بنەمای چاودێریکردنی وردی کەشتییەکانە لە ساتەوەختی بەجێهێشتنی بەندەرەکان؛ پاشان ڕێگرییان لێ دەکرێت و ناچار بە گەڕانەوە دەکرێن. بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەم پلانە بە وردی لە دەریای عومان جێبەجێ دەکرێت. 

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی گەمارۆکەوە تا ئێستا، هێزە دەریایییەکانی ئەمریکا ڕێگرییان لە ٨ کەشتیی نەوتهەڵگر کردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، سەرجەم تانکەرەکان پابەندی فەرمانەکان بوون و ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە، ئەمەش نیشانەی کاریگەریی ڕاستەوخۆی فشارە سەربازییەکانە لەسەر جووڵە دەریایییەکانی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 95 دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێم دەدات دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر هاوردەکردنی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دا

سەرەتا