2 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ داوای لە ئێران کرد لە دانوستانەکاندا عەقڵانیتر بێت
پهیام
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێش دەستپێکی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە جنێڤ، داوای لە ئێران کرد عەقڵانیتر بێت و، وتی: "پێموایە نایانەوێت ئەنجامەکانی ڕێکنەکەوتن ببینن، بە بڕوای من دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن".
ترەمپ ئاماژەی بە دانوستانەکانی جنێڤ کرد کە لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکە دەکات و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداریی کۆبوونەوەکان دەکات.
سەبارەت بە دانوستانەکانیش ڕایگەیاند: "ئەم کۆبوونەوانە زۆر گرنگ دەبن. دەبینین چی ڕوودەدات. ئێران بەگشتیی دانوسکارێکی زۆر سەختە. هیوادارم عەقڵانیتر بن. پێموایە نایانەوێت ئەنجامەکانی ڕێکنەکەوتن ببینن، بە بڕوای من دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، باسی لەوە کرد کە پێشتر ئێران دەرفەتی ڕێککەوتنی هەبوو بەڵام نەیکرد، لە بەرامبەردا ناچار بوون فڕۆکەکانی B-2 بنێرن، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە