1 کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ بانگێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی

په‌یام

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵێک هەیە بۆ بانگهێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆتاوتوێکردنی قەیرانی نەختیینە و کاریگەرییەکانی لەسەر مووچەی مووچەخۆران ئەو مەترسیانەی هاتوونەتە پێش.

زوحا بەهادلی، ئەندام لە کوتلەی نەهجی وەتەنی ئاشکرای کرد لە ڕێی کۆکردنەوەی واژوو هەوڵێک هەیە بۆ بانگهێشتکردنی عەلی عەلاق بانکی ناوەندی کە ئامانج لێی ئەوەیە بە وردی ئاگاداری هۆکارەکانی ناجێگیریی دۆخی نەختیینە بین و دڵنیا ببینەوە لەوەی هیچ قەیرانێکی دارایی کاریگەریی نەرێنی لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و پابەندبوونەکانی دەوڵەت دروست ناکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە کە ئەنجومەنەکە دەیەوێت لە بارەی ئەو ڕێکارانەی گیراونەتە بەر ئاگادار بێت کە کار لەسەر پاراستنی سەقامگیریی بازاڕ و توانای کڕینی هاووڵاتییان بکات، وادەی دانیشتنەکەش دواتر لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە دیاری دەکرێت.

ئەم جووڵە پەرلەمانییە لە کاتێکدایە سەرچاوە ئاگادارەکان هۆشدارییان داوە لەوەی قەیرانی نەختیینە لە عێراق قووڵ بووەتەوە و مەترسی هەیە سەرچاوە داراییە بەردەستەکان بەشی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ماوەی داهاتوو نەکەن، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم لێپرسینەوەیەوە دڵنیایی بداتە شەقامی عێراقی و جەخت لە شەفافییەت بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ بانگێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: نابێت جیاوازی لەنێوان دۆلاری كۆن و نوێ بكرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كەمكردنەوەی خەرجی؛ گرێبەستی دەیان ڕاوێژكاری هەڵوەشاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هۆكاری ڕێگەنەدان بە بردنی خۆراك بۆ سعوودییە لەلایەن عومرەكارانەوە ئاشكرادەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێکى عێراق داواى بەخشینى نیوەى مووچەکانیان بە خەزێنەی دەوڵەت دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی: بەمزووانە گرێی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران دەكرێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سبەى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی سەرۆككۆمار لە کارنامەیدا نییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كشتوكاڵی عێراق: هەندێك بەرهەم لە كوردستانەوە دێت كە هی خۆیان نییە و دەرەكییە

سەرەتا