1 کاتژمێر پێش ئێستا 48 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ: بە شێوەى ناڕاستەوخۆ لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەشدار دەبم


دۆناڵد ترەمپ دەڵێت بە شێوەى ناڕاستەوخۆ لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەشدارى دەکات و داواش دەکات تاران ژیرانەتر گفتوگۆ بکات.

پێش دەستپێکی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە جنێڤ، دۆناڵد ترەمپ،  سەرۆکی ئەمریکا  داوای لە ئێران کرد ژیرانەتر گفتوگۆ بکات و هەنگاو بنێت. ڕاشیگەیاند:"پێموایە نایانەوێت ئەنجامەکانی ڕێکنەکەوتن ببینن، بە بڕوای من دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن".

ترەمپ ئاماژەی بە دانوستانەکانی جنێڤ کرد کە لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکە دەکات و وتی: بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەشداریی کۆبوونەوەکان دەکەم.

سەبارەت بە دانوستانەکانیش ڕایگەیاند: "ئەم کۆبوونەوانە زۆر گرنگ دەبن. دەبینین چی ڕوودەدات. ئێران بەگشتیی دانوسکارێکی زۆر سەختە. هیوادارم عەقڵانیتر بن".

سەرۆکی ئەمریکا، جەختى لەوە کردەوە، ڕێگا نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ڕاشیگەیاند: پێشتر ئێران دەرفەتی ڕێککەوتنی هەبوو بەڵام نەیکرد، لە بەرامبەردا ناچار بوون فڕۆکەکانی (بی توو) بنێرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: بە شێوەى ناڕاستەوخۆ لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەشدار دەبم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: قۆناغی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ كۆتایی هات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌ڕێككه‌وتن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاسانكاری له‌ دادگـاییكردنی خۆپیشانده‌ران ناكه‌ین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. گروپیی چه‌كداریی ئه‌و وڵاته‌ چه‌كدانان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەرانبەر بە هەڕەشەكان خۆ بە دەستەوە نادەین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وڵاتێک دەیەوێت دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریكا تێكبدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ هێرشێكی سەربازیی درێژخایەن دژی ئێران ئامادەكاری دەكات

سەرەتا