2 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
هەشت وڵات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان بۆ مناڵان قەدەغە كرد و لە ئەڵمانیاش پێشنیازكراوە
پەیام
لە ئەڵمانیا پێشنیازی قەدەغەكردنی سۆشیاڵ میدیا بۆ منداڵانی خوار 14 ساڵ دەكرێت لە كاتێكدا پێشتر هەشت وڵاتی دیكە لە ماوەی ڕابردوودا ئەو بڕیارەیان داوە.
پارتی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا كە پارتێكی سەرەكی هاوپەیمانی حكومڕانی وڵاتەكەیە داوای یاسایەكی توند دەكات بۆ قەدەغەكردنی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن منداڵانی خوار تەمەن 14 ساڵەوە.
بەپێی پێشنیازەكە، كــۆمپانیاكانی سۆشیاڵ میدیا پابەند دەكرێن بە بـەكارهێنانی سیستمی "ناسنامەی دیجیتاڵی ئەوروپی" بۆ دڵنیابوونەوە لە تەمەنی بەكارهێنەران.
بەپێی ئەو پڕۆژەبڕیارە پێشنیازكراوەش بەكارهێنانی هەموو جۆرە پلاتفۆڕمێكی كۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی خوار 14 ساڵ قەدەغە دەكرێت و ئەو كۆمپانیایانەی سەرپێچی بكەن، ڕووبەڕووی سزای دارایی توند، یان سنوورداركردنی خزمەتگوزاری و تەنانەت داخستنی یەكجاری دەبنەوە.
لە ئەڵمانیا پێشنیاز كراوە وەشانی تایبەت بە مێرمنداڵان بۆ تەمەنی نێوان 14 بۆ 16 ساڵ بخرێتە كار كە دەبێت خاڵی بێت لە تایبەتمەندییە ئاڵوودەكەرەكان، كاركردنی ئۆتۆماتیكی ڤیدیۆكان و ئەو بابەتانەی ناوەڕۆكی تایبەت بە ئارەزووی كەسی پێشنیار دەكەن.
ئەم جوڵە سیاسییە دوای زیادبوونی نیگەرانییەكان دێت لەسەر كاریگەرییە دەروونی و جەستەییەكانی سۆشیاڵ میدیا لەسەر گەشەی منداڵان و پاراستنی مافی بەكارهێنەران لە كۆنترۆڵی ئەلگۆریتمە زیرەكەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە