1 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: بە دۆخی سووریا سەرسامین و پێویستە پارێزگاریی لێ بكرێت

پەیام

ئەمریكا لە دۆخی سووریا ڕازییە و پێی وایە كە دۆخەكە لەو وڵاتە بە ئاڕاستەی دروستدا دەڕوات.

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی سلۆڤاكیا لە (براتسێلاڤا)ی پایتەختی ئەو وڵاتە، ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەمریكا سەرسامە بە دۆخی ئێستای سووریا و پێویستە پارێزگاریی لێ بكرێت. ڕاشیگەیاند: كلیلی بنەڕەتیی قۆناغی داهاتوو جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان، لەپێش هەموویانەوە ڕێككەوتنی یەكخستنی هێزە كوردییەكان لە چوارچێوەی حكومەتی سووریا.

بەپێی قسەی ماركۆ ڕۆبیۆ "خودی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دوو جار بە شێوەی كەسیی دەستێوەردانی كرد و داوای كرد شەڕی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگیرێت تا ئەو كاتەی زیندانیانی ڕێكخستنی داعش گوازرانەوە و هێزە كوردییەكان بخرێنە چوارچێوەی هێزەكانی حكومەتەوە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایشیگەیاندووە: كۆشكی سپی لەبارەی دۆسیەی سووریاوە خۆی لە بەرانبەر دوو بژاردەدا بینیەوە، لە كۆتاییدا هەماهەنگیی و هاریكاری لەگەڵ بەرپرسانی سووریا هەڵبژارد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: بە دۆخی سووریا سەرسامین و پێویستە پارێزگاریی لێ بكرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەشت وڵات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان بۆ مناڵان قەدەغە كرد و لە ئەڵمانیاش پێشنیازكراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێزەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێنینەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئازەربایجان: نەتەوە یەكگرتووەكان بەتەواوی ئیفلیج بووە و كاریگەری نەماوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دژی یاسای قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لە نەمسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران ڕازی بێت بە ڕێككەوتن، هیچ هێرشێك ئەنجامنادەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی دانوستانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت

سەرەتا