2 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
گەڕێکی دیکەى دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا بەڕێوە دەچێت
پهیام
وەزیرى دەرەوەى ئێران لە جنێڤە و دانوستانى ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەکات، هەروەها دەڵێت: بە هزری ڕاستەقینەوە بە ئامانجی ڕێککەوتنێکی دادگەرانە لێرەم.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە گەڕێکی دیکەى دانوستانی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریى عوممان، لە پایتەختى سویسرا بەڕێوە بچێت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرى دەرەوەى ئێران بە شێوەى ناڕاستەوخۆ و لەناو باڵیۆزخانەى عوومان لە جنێڤ، لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەى ئەمریکا کۆ دەبێتەوە.
لەو چوارچێوەی دانوستانەکاندا عەباس عەراقچی، وەزیرى دەرەوەى ئێران کە سەرۆکایەتیى شاندی وڵاتەکەى دەکات، چاوى کەوت بە رافاییل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیى وزەى ئەتۆم و ڕایگەیاند: من لە جنێڤم بە هزرێکی ڕاستەقینەوە لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادگەرانە و هاوسەنگ، بەڵام لەسەر مێز سازش بۆ هەڕەشەکان ناکەین.
دوێنێش مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند: گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ تاران شتێکی قورس و زەحمەتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە