2 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
ئەوقاف: ڕەمەزان هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک لە فـەرمانگەکاندا پێشکەش ناکرێت
پهیام
وەزارەتى ئەوقاف زنجیرەیەک ڕێنمایى بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە چێشتخانە و کافتریا و دوکان و بازاڕەکان ڕەچاوی ئەم مانگە پیرۆزە بکەن.
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند: وتارەکانى دواى عەسر لەلایەن مامۆستاى مزگەوتەکەوە بە بەکارهێنانى بڵندگۆى ناوخۆیى پێشکەش دەکرێن و نابێت لە 20 خولەک زیاتر بن، هەروەها سەرجەم مزگەوتەکان پێویستە بە تەواوى پابەندی کاتەکانى ئیمساک و خشتەکانى کاتی بانگدان بن.
لەڕێنماییەکانى وەزارەتى ئەوقافدا هاتووە: لە 10 شەوی کۆتایى مانگى ڕەمەزانی پیرۆزدا دەرگاى مزگەوتەکان کراوە دەبن، هەروەها تەنیا پێشنوێژ و وتارخوێنیى فەرمیى مزگەوت بۆیان هەیە مەراسیمە ئاینییەکان و تەراویح ئەنجام بدەن.
لە ڕێنماییەکاندا هاتووە: پابەندبوونی تەواو بە فەتواى دیاریکردنی نیسابی زەکات و بڕی سەرفیترە و فیدیە کە لەلایەن ئەنجوومەنى باڵاى فەتواوە دیارى دەکرێت.
وەزارەتى ئەوقاف ڕاشیگەیاندووە: لە دامودەزگا فەرمی و حکومییەکاندا هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک پێشکەش ناکرێت، هەروەها پێویستە چێشخانە و کافتریا و دوکان و بازاڕەکانیش ڕەچاوی مانگی ڕەمەزان بکەن و هەستی ڕۆژووەوانان بپارێزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە