2 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

ئاوی چەمی قەرەگۆل لە قەزای شارەزوور بەهۆکارێکی نادیار ڕەش بووە

په‌یام

ئاوی چەمی قەرەگۆل لە قەزای شارەزوور بەهۆکارێکی نادیار ڕەش بووە و کەناڵی پەیامیش بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانی لەو بارەیەوە دەستپێکردوە.
دوای ئەوەی ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆیی بۆ کەناڵی پەیام نێردراون کە تێیدا دەردەکەوێت ئاوی چەمی گوندی "قەرەگۆل" لە سنووری قەزای شارەزوور ڕەنگی گۆڕاوە بۆ ڕەش و بۆنێکی ناخۆشی لێ بڵاو بووەتەوە، پەیام دەستبەجێ بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، پەیام پەیوەندی بە فازڵ محەمەد، جێگری قایمقامی سلێمانییەوە کرد و ناوبراو سەرەتا بێ ئاگایی خۆی لە ڕووداوەکە دەربڕی، بەڵام جەختی کردەوە کە زانیارییەکانی پەیام دەکەنە بنەما و بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
دواتر جێگری قایمقامی سلێمانی پەیوەندی بە کەناڵی پەیامەوە کردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان پیسبوونی سەرچاوەی ئاوەکە پەیوەندی بە سووتاندنی پاشماوە پزیشکییەکان یان کوشتارگەی سلێمانییەوە نییە.
هاوکات ناوبراو وتیشی، بڕیارە ئەگەر پیسبوونی ئاوەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، سبەینێ لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لێکۆڵینەوە بنێرنە ناوچەکە و دەرئەنجامی بەدواداچوونەکەش بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە.
لە کۆتاییدا فازڵ محەمەد ئەوەشی نەشاردەوە کە دۆخەکە جێی بایەخە، چونکە دەیان کارگە و کۆمپانیا لەسەر ئاوی چەمی قەرەگۆل کار دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوی چەمی قەرەگۆل لە قەزای شارەزوور بەهۆکارێکی نادیار ڕەش بووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەژداربووانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کـــەلار گرد بوونەوە و سکاڵایان تۆمار کرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ماڵێك كه‌سێك برینداربوو

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌شێكی شاخی هامڵتۆن داڕماوه‌ و ئاسته‌نگی دروستكردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ بەڕێوەچوونی یەکەم نوێژی تەراویح له‌ سلێمانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. له‌م دوو شوێنه‌ی دیكه‌ش كامێرای تیژڕه‌وی دانرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەى باڵاى بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی چالاكانی ڕاپەڕین هەڕەشەی جوڵانی شەقام و نەدانی كرێی كارەبا دەكەن

سەرەتا