2 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. لهم دوو شوێنهی دیكهش كامێرای تیژڕهوی دانرا
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی له ههژماری تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ڕایدەگەیەنێت، دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی هەواری شار، لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستەدا چالاک دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە: «بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گشتی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە، دوو کامێرای چاودێریی خێرایی لە شەقامی هەواری شار، لە ئەندەرپاسی والی بە هەردوو ئاراستەدا چالاک دەکرێن.»
ئەوەشی خستە ڕوو، پێویستە شۆفێران پابەندی خێراییە دیاریکراوەکان بن، کە ئامانج لێی کۆنتڕۆڵکردنی تیژڕەوی و پاراستنی گیانی شۆفێران و سەرنشینانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە