2 کاتژمێر پێش ئێستا 185 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەى باڵاى بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە


ئەمڕۆ لیژنەى باڵای بینینی مانگ کۆ دەبێتەوە و دواى خۆرئاوابوون بڕیار لەبارەى یەکەم ڕۆژى مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە دەدات.

بڕیارە ئەمڕۆ لە شارى هەولێر لیژنەی باڵاى بینینی مانگ کۆ ببنەوە و چاودێریى ئاسمان بکەن بۆ بینینی مانگ، هەورەها هەماهەنگیان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانى سلێمانى، هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى، سۆران، زاخۆ، ڕاپەڕین و گەرمیان کردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی وردی ئاسمان. 

بەپێی ڕێنماییەکانى قوڕئان و سوننەت، ئەگەر ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان مانگ ببینرێت، ئەوا دەبێتە دوایین ڕۆژى مانگى شەعبان و سبەی دەبێتە یەکەم ڕۆژى مانگى پیرۆزی ڕەمەزان، ئەگەر ئەمڕۆش بەڵگەى شەرعی بوونی نەبێت و مانگ نەبینرێت، ئەوا سبەی تەواوکەرى مانگی شەعبان دەبێت و ڕۆژى پێنجشەممە 19ى شوبات دەبێتە یەکەم ڕۆژى مانگى پیرۆزی ڕەمەزان.

لاى خۆیەوە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف ڕایگەیاند: هەماهەنگیان لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە هەیە بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان.

وتەبێژى وەزارەتی ئەوقاف ڕأشیگەیاند: زۆرجار وەقفی سوننی لە عێراق پرس بە لیژنەى باڵاى بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان دەکات بەوپێیەی ناوچەکانى هەرێم لە ڕووی جوگرافییەوە بەرزترن و دەرفەتی بینینی مانگ زیاترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    سلێمانی.. له‌م دوو شوێنه‌ی دیكه‌ش كامێرای تیژڕه‌وی دانرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەى باڵاى بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی چالاكانی ڕاپەڕین هەڕەشەی جوڵانی شەقام و نەدانی كرێی كارەبا دەكەن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا لە كارمەندانی هەسەدە دەكرێت بە زوویی خۆیان لەنێو هێزەکانى سووریا تۆماربکەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرێى سەرۆککۆمار نەکراوەتەوە و یەکدەنگى کورد بۆ ئەو پۆستە بە پێویست دەزانرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    قایمقامیەتی سلێمانی: ڕێگە بە هیچ جۆرە بەرزبوونەوەیەكی نرخی خۆراك نادرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانا ئەحمەد مەجید: لەمەودوا گۆڕان یەك ئاڕاستە دەبێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومرەكارێكی كورد لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كرد

سەرەتا