1 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانى عێراق کار بۆ ئەوە دەکات دووبارە یاسای خزمەتی سەربازیى ناچارى بۆ گەنجان کارى پێ بکرێتەوە
پەرلەمانى عێراق کار بۆ ئەوە دەکات دووبارە یاسای خزمەتی سەربازیى ناچارى بۆ گەنجان کارى پێ بکرێتەوە. بەشێک لە پەرلەمانتارانیش قسەیان بۆ ڕۆژنامەى سەباحی نیمچەفەرمی کردووە و پشتیوانیى پرۆژەیاساکە دەکەن.
سەفا جابری، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سادیقوون ڕایگەیاند: لیژنەیەک لە پەرلەمان دروست کراوە بۆ ئەوەى تاوتوێی یاساکانى ڕابردو وبکات و خشتەیەک دابنێ بۆ گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی ئەو یاسایانە. ڕاشیگەیاند: پێشبینی دەکرێت دواى هەموارکردنەوەى پەیڕەوی ناوخۆى پەرلەمان، یاسای خزمەتی ناچارى بۆ بەسەربازیکردن لە ڕیزی پێشەوەى ئەو یاسایانەدا بێت کە پەرلەمان گفتوگۆى لەسەر بکات.
لاى خۆیەوە نورا جوحەیشی، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق لە فڕأکسیۆنی سیادەى سوننەکان ڕایگەیاند، دەرچواندنی ئەو یاسایە پەیوەستە بە ڕێککەوتنی سیاسییەوە، هەروەها پێویستە یەکسانی و دادپەروەرى بێتەدی و ڕەچاوی دۆخی دارایى گەنجان بکرێت.
هەروەها عیماد یوحەنا، پەرلەمانتارى عێراق پشتیوانیى خۆى بۆ پرۆژەیاساکە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، پشتبەستە بە بەندی دووەمی ماددەى 9 ى دەستووری عێراق و بەشێک دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزە چەکدارەکان و کەمکردنەوەى خەرجی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە