2 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

ئوردن بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك؛ داواى جووڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

 

 

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند کە گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی نەسروڵڵا محەمەد جەمال ئەبوو سیام، بەهۆی هێرشى زایۆنییەکانەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێى ڕاگەیەنراوی وەزارەتى تەندروستى فەلەستین، ئەم گەنجە لە کاتی هێرشی کۆمەڵێک زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی مخماس لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس بریندار ببوو. لەو هێرشەدا کە بە پارێزگاریی هێزەکانی سوپای زایۆنی ئەنجام درا، جگە لە شەهیدبوونی ئەو گەنجە، چوار کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی سێیان بە گوللەی ڕاستەوخۆ بووە. 

هەروەها راشگەیەنراوە، هێرشبەرەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر شارۆچکەکە، دەستیان بە تەقەکردن کردووە و دەیان سەر مەڕ و ماڵاتی جووتیارە فەلەستینییەکانیان دزیوە.

هاوکات مانگی سووری فەلەستینی رایگەیاندووە، کە تیمەکانیان بریندارەکانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە و دۆخی یەکێکیان زۆر مەترسیدار بووە پێش ئەوەی گیانلەدەستدانی ڕابگەیەنرێت. بەپێی ئامارەکانی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێبوون، بە گیانلەدەستدانی ئەم گەنجە، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە بە گوللەی نیشتەجێیە جووەکان شەهید بوون گەیشتووەتە ٣٧ کەس؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی هێرشە ڕێکخراوەکانیان بۆ سەر گوند و کۆمەڵگە فەلەستینییەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراودا.

لەلایەکی دیکەوە، موئەیەد شەعبان، سەرۆکی دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیوار و نیشتەجێبوون، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە مِخماس و ناوچەکانی دیکە ڕوودەدا، هەڵکشانی مەترسیداری تیرۆری ڕێکخراوی نیشتەجێیە جووەکانە کە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ سوپای داگیرکەر ئەنجام دەدرێت و داوای دابینکردنی پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ گەلی فەلەستین کرد. 

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوانە، لە شارۆچکەی عەرابە لە باشووری جنین، دوو گەنجی دیکە بە گوللەی هێزەکانی زایۆنی بریندار بوون و ژمارەیەکی دیکەش دەستبەسەر کران. لە بەرامبەر ئەم ئاڵۆزییانەدا، وڵاتی ئوردن داوای جووڵەیەکی نێودەوڵەتیی بەپەلەی کرد بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنە سەربازییەکان و هێرشەکان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 56 خولەک پێش ئێستا

    ئێران و ڕووسیا له‌ ده‌ریای عوممان خه‌ریكی مانۆڕی سه‌ربازین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئوردن بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك؛ داواى جووڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ردۆغان: چاودێری سووریا و پرسی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كان ئه‌كه‌ین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەڕلەمانی تورکیا ڕاپۆرتێکی بۆ پرسی چەکدادان ئاماده کرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ دانووستانه‌كان ئه‌نجامیان هه‌بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ بە جێ گەیاندنی یەکەم نوێژی تەراویح له‌ غه‌ززه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان هه‌یه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: بە شێوەى ناڕاستەوخۆ لە دانوستان لەگەڵ ئێران بەشدار دەبم

سەرەتا