2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
پووتین: ئەركی لە پێشینەمان بەرەوپێشبردنی هێز و توانای ئەتۆمییە
پەیام
سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، پەیماننامەی تایبەت بە چەكی ئەتۆم لەگەڵ ئەمریكا كۆتایی هاتووە و ئەركی لەپێشینەیان ئێستا بەرەوپێشبردنی هێزە ئەتۆمییەكەیەتی.
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی ڕووسیا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: بەرەوپێشبردنی چەكی ئەتۆمی كە ئاسایشی ڕووسیا دابین دەكات و وەڵامدانەوەی كارای ستراتیژی لەخۆدەگرێت و هاوسەنگی لەنێوان هێزەكانی جیهاندا ڕادەگرێت، وەك ئەركی لەپێشینەی وڵات دەمێنێتەوە.
پووتن جەختی لەوە كردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە بەرەوپێشبردنی تواناكانی سوپا و هێزە دەریاییەكان، بۆ ئەو مەبەستەش سوود لە ئەزموونەكانی شەڕی چوار ساڵەی ئۆكرانیا وەردەگرن.
ئەم لێدوانەی سەرۆكی ڕووسیا دوای ئەوە دێت، پێنجی ئەم مانگە ڕێككەوتننامەی نیو ستارت كۆتایی هات كە دواینن پەیماننامەی نێوان دوو گەورەترین هێزی ئەتۆمی بوو لە جیهاندا، سەرەڕای ئەوەی ڕووسیا داوای كرد ڕێككەوتنەكە نوێ بكەنەوە و قەبارەی هێزی ئەتۆمیی هەردوو وڵات ساڵانە سنووری بۆ دابنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە