1 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

تۆم باراك: واشنتۆن عێراقێكی دەوێت لەگەڵ دیدگای ترەمپ هاوتەریب بێت

پەیام

نێردەی ئەمریكا دەڵێت، واشنتۆن عێراقێكی دەوێت كە هاوتەریب بێت لەگەڵ دیدگای دۆناڵد ترەمپ بۆ ناوچەكە.

تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا و نێردەی ئەمریكا بۆ سو‌وریا، كە ئێستا دۆسیەی ‏عێراقیشی كەوتو‌وەتە دەست، ئەمڕۆ لە نو‌وسینێكدا لە تۆڕی ئێكس، كۆبو‌ونەوەكەی ‏دوێنێی لەگەڵ محەمەد شیاع سو‌ودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بە "بەرهەمدار" ناو برد و ڕایگەیاند: "بو‌ونی سەركردایەتییەكی كاریگەر" كە لە ئاست سیاسەت و ‏پێشخستنی سەقامگیریی عێراقدا بێت، بە "كلیلی ئامانجە هاوبەشەكان"ـی ئەمریكا و ‏عێراقە.

نوێنەرەكەی ئەمریكا نووسیویەتی:"عێراقێكی خاوەن سەروەری و سەقامگیر و گەشەسەندو‌ومان دەوێت، كە هاوتەریب بێت ‏لەگەڵ دیدگا و پلانەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ گەیشتن بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ‏ناوچەكەدا.

كۆبو‌ونەوەكەی باراك و سو‌ودانی، دوێنێ لە بەغداد بەڕێوە چو‌و، ‏نو‌وسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەربارەی ناوەرۆكی كۆبو‌ونەوەكە ڕایگەیاند ‏‏"بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە ڕێگریكردن لە پەرەسەندنی گرژییەكان لە ناوچەكەدا و ‏گرنگیی پەنابردنە بەر گفتوگۆ و ڕێكارە دیپلۆماسییەكان بۆ چارەسەركردنی ‏ناكۆكییەكان".‏

ئەمە لەكاتێكدایە دوایین زانیارییەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئەمریكا لەسەر ڤیتۆكەی دژی نو‌وری ‏مالیكی سو‌ورە و داوای كاندیدێكی نوێ لە هێزە شیعەكان دەكات. هەروەها چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتو‌ودا لایەنە ‏شیعەكان پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكلا بكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 خولەک پێش ئێستا

    وەزیرێكی ئـ.یسرائیل: غـ.ەززە داگیردەكەین و جوولەکەکانیشى بۆ دەگەڕێنینەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: واشنتۆن عێراقێكی دەوێت لەگەڵ دیدگای ترەمپ هاوتەریب بێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕێككه‌وتن؛ تڕه‌مپ دواین هه‌ل به‌ ئێران ده‌دات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەى ئێران: ئەمریکا داوای لێ نەکردووین پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی سفر دابەزێنین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و بەپەلە ئەنجام دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داعش هەڕەشە لە حكومەتی سووریا دەكات و شەرع بە بووكەڵە ناو دەبات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. قوربانییانی زنجیرە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ نزیكەی 40 كوژراو و بریندار بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قۆناغی یاسادانان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا دەستپێدەكات

سەرەتا