2 کاتژمێر پێش ئێستا 264 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: 14 بنكەی سەربازیی ئەمریكامان بۆردومانکردووە و 200 سەرباز كوژراون و برینداربوون

پەیام

لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی سەر ئێران، وڵاتانی ناوچەكەیش پریشكی شەڕیان بەر كەوت و ئێران بنكەكانی ئەمریكای لە چەندین وڵاتی ناوچەكە بۆردومان كرد و ئاماری زیانە گیانییەكانی ئەمریكایشی ئاشكرا كرد.

لە چوارچێوەی هێرشی سەر ئێران و وەڵامی تاران بۆ قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا، چەندین وڵاتی ناوچە، بە تایبەت وڵاتانی كەنداوی عەرەبی كە زۆرترین بنكەی ئەمریكی لێیە، مووشەكیان ئاڕاستە كرا.

بەپێی زانیارییەكان، مووشەكی هایپەرسۆنیكی ئێرانی پێگەی ئاسمانیی زەفرەی لە ئیمارات بە ئامانج گرتووە و دەنگی تەقینەوەیەك لە شاری ئەبووزەبی پایتەختی ئەو وڵاتە بیستراوە و تا ئێستایش گیانلەدەستدانی كەسێك پشتڕاست كراوەتەوە.

دەسەڵاتدارانی قەتەریش باسیان لەوە كردووە كە بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت مووشەكێكی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە و ئاسمانی وڵاتەكەشیان داخستووە.

لە پایتەختی بەحرەینیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە و زەنگی ئاگاداركرنەوەكان چالاك كراون و مووشەكی ئێرانی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكای لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتەكە بە ئامانج گرتووە و زیانی پێ گەیاندووە.

دەسەڵاتدارانی ئوردونیش خستنەخوارەوەی دوو مووشەكی بالیستی ئێرانی لەسەر ئاسمانی وڵاتەكەیان لە ڕێگەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە ڕاگەیاند. هەروەها دەنگی دەتەقینەوەیش لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بیستراوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی تەسنیم بڵاوی كردەوە كە 14 بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەكە بەر هێرشی مووشەكیی ئێران كەوتوون.

لەبارەی ئاماری قوربانییەكانیشەوە، پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: لانی كەم 200 سەربازی ئەمریكی لە هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر بنكەكانی كوژراون و بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    عێراقچی: نزیكەی تەواوی بەرپرسانی ئێران تەندروستن و لە ژیاندان

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئۆپڕاسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانى ئێران، بەردەوام دەبێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: 14 بنكەی سەربازیی ئەمریكامان بۆردومانکردووە و 200 سەرباز كوژراون و برینداربوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی شەڕەوە، كۆمپانیاكانی نەوت گەشتەكانیان لە گەرووی هورمز ڕاگرت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تێكشكاندنى ڕاداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكای لە قەتەر ڕاگەیاند

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەکانى سەرمان ئەركی خۆی جێبەجێبكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاى ئێرانى: بەهۆى بۆردومانى قوتابخانەیەک لە هورمزگان 40 قوتابى کوژران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشى بەرفراوانی مووشەكی و درۆنیمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكردووە

سەرەتا