2 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێرشى بەرفراوانی مووشەكی و درۆنیمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكردووە
پەیام
وەك وەڵامێك بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی سەر تاران و ناوچە جیاوازەكانی دیكەی وڵاتەكە، ئێران دەستپێكردنی هێرشی بەرفراوانی مووشەكی و درۆنی بۆ سەر قەوارەی زایۆنی ڕاگەیاند.
پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد كە لە وەڵامی دەستدرێژییەكانی دوژمن بۆ سەر خاكی كۆماری ئیسلامی، یەكەمین شەپۆلی هێرشە بەرفراوانە مووشەكی و درۆنییەكانیان بەرەو ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەسەڵاتی قەوارەی زایۆنی دەست پێ كردووە.
سەرچاوە ئەمنییەكانیش باسیان لەوە كردووە كە شەپۆلی یەكەمی وەڵامەكەی ئێران بە 30 مووشەك بووە و ئاڕاستەی قەوارەكە كراوە، هاوكات سوپای پاسداران شەپۆلی دووەمی مووشەكەكانی ئاڕستەی قەوارەكە كردووە و وتەبێژی عەرەبی سوپای زایۆنیش گەیشتنی مووشەكەكانی بە قەوارەكە پشتڕاست كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە سیستمی بەرگریی ئاسمانییان بەرپەرچی هێرشەكان دەداتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە