2 کاتژمێر پێش ئێستا 170 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی شەڕەوە، كۆمپانیاكانی نەوت گەشتەكانیان لە گەرووی هورمز ڕاگرت

پەیام

بەهۆی مەترسییەكانی هێرشی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی دژی سەر ئێران بۆ سەر بازاڕی وزە، چەندین كۆمپانیای گەورەی نەوت گەشتەكانیان لە گەرووی هورمز ڕاگرت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەی بازرگانییەوە بڵاوی كردەوە، گەورە كۆمپانیاكانی نەوت، بازرگانی گواستنەوەی نەوتی خاو و سووتەمەنییان لە گەرووی هورمزدا هەڵپەساردووە، ئەمەیش دوای پەرەسەندنی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەكانی تاران دێت.

بەرپرسێكی باڵا لە كۆمپانیایەكی بازرگانی بە ڕۆیتەرزی وتووە كەشتییەكانیان بۆ چەند ڕۆژێك لە شوێنی خۆیاندا دەمێننەوە.

گەرووی هورمز ناوچەیەكی ستراتیژییە و نزیكەی پێنج یەكی بەكاربردنی نەوتی جیهان كە ڕۆژانە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیلە لەوێوە تێ دەپەڕێت.

شارەزایان هۆشداری دەدەن كە ئەگەر گەرووەكە بەتەواوی دابخرێت، نرخی نەوت بۆ 120 تا 150 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرز دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: 14 بنكەی سەربازیی ئەمریكامان بۆردومانکردووە و 200 سەرباز كوژراون و برینداربوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی شەڕەوە، كۆمپانیاكانی نەوت گەشتەكانیان لە گەرووی هورمز ڕاگرت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تێكشكاندنى ڕاداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكای لە قەتەر ڕاگەیاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەکانى سەرمان ئەركی خۆی جێبەجێبكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیاى ئێرانى: بەهۆى بۆردومانى قوتابخانەیەک لە هورمزگان 40 قوتابى کوژران

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشى بەرفراوانی مووشەكی و درۆنیمان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێكردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی ناوچەكە پریشكی شەڕی ئێران ـ ئەمریكا و ئـیسرائیلیان بەركەوت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەپێناو لەناوبردنی هەڕەشەکان، هێرشمان بۆ سەر ئێران دەستپێكردووە

سەرەتا