2 کاتژمێر پێش ئێستا
197 جار خوێنراوەتەوە
ئێران تێكشكاندنى ڕاداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكای لە قەتەر ڕاگەیاند
پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران تێكشكاندنی ڕاداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكی لە قەتەر ڕاگەیاند، كە بە هێرشێكی كوشندە بۆ سەر سیستەمی بەرگری ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لە ناوچەكەدا دادەنرێت.
پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاشكرای كرد، كە توانیویانە ڕاداری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكی لە جۆری (ئەی ئێن/ئێف پی ئێس - 132 بلۆك 5) كە لە دەوڵەتی قەتەر جێگیر كرابوو، تێكبشكێنن.
سوپای پاسداران ئەم هەنگاوەی بە پەكخستنی یەكێك لە گرنگترین كۆڵەكەكانی سیستەمی بەرگری مووشەكی ئەمریكا لە ناوچەكە وەسف كرد.
تێكشكاندنی ئەم سیستەمە بە واتای لێدانی "چاو"ی تۆڕی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی ئەمریكا دێت لە كەنداو، چونكە ئەم ڕادارە بە بەردی بناغەی دۆزینەوە و شوێنكەوتنی مووشەكە بالیستییە دوورهاوێژەكان دادەنرێت و زانیاری سات بە سات دەداتە سیستەمە بەرپەرچدەرەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەڕەشەكان.
بەپێی خەمڵاندنە سەربازییەكان، پەككەوتنی ڕادارێك لەم ئاستەدا دەبێتە هۆی لاوازكردنی توانای سیستەمەكانی وەك "تاد و پاتریۆت" لە وەرگرتنی ئاگاداركردنەوەی ورد، ئەمەش كاتی وەڵامدانەوە كەم دەكاتەوە و كارایی بەرپەرچدانەوەی مووشەكەكان كەم دەكاتەوە.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن، كە مەترسییەكە لەوەدایە دووبارە دروستكردنەوە و جێگیركردنەوەی ڕادارێكی لەم شێوەیە پێویستی بە چەندین ساڵ كاركردنی ئەندازیاری و تێچووی زیاتر لە ملیارێك دۆلار هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە