1 کاتژمێر پێش ئێستا
169 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەکانى سەرمان ئەركی خۆی جێبەجێبكات
پەیام
لەدواى هێرشەکانى ئەمڕۆى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت "پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر هێرشەکانى سەرمان ئەركی خۆی جێبەجێبكات".
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا كردەوەیەكی قبوڵنەكراوەو بە تاوانێكی ئاشكراو پێشێلكارییەكی رون دادەنرێت.
ڕاشیگەیاند: تاران چاوەڕوانە وڵاتانی دیكەی جیهان بەرامبەر ئەم پێشێلكارییانە بێباك و بێدەنگ نەبن، بەڵكو پێویستە بە فەرمی ئیدانەی ئەو كارانە بكەن، هەروەها پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و دەستبەجێ كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ ئیدانەكردنی ئەو دەستدرێژییانە و رێگریكردن لە دوبارەبونەوەیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە