2 کاتژمێر پێش ئێستا
197 جار خوێنراوەتەوە
هێرشێک کرایە سەر کەمپی ئاوارەکان لە سوورداش
هێرشێکی دڕۆنی کرایە سەر کەمپی ئاوارەکان لە ناحیەی سوورداش لە قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
بهپێی زانیارییهكان هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام زیانی ماددی هەبووە و بەشێکی کەمپەکە سووتاوە.
کەمپی ئاوارەکان لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بۆ ئاوارەکانی "کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" کراوەتەوە کە پێشتر لە گوندی زڕگوێز بوون لە ناحیەی تانجەڕۆ لە پارێزگای سلێمانی.
تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمیی لەمبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لەوەتەی ٢٨ی شوبات و دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، تا ئێستا زیاتر لە سەد دڕۆن ئاراستەی هەولێر و دوو هێرشی دڕۆنیش بۆسەر پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە