2 کاتژمێر پێش ئێستا
268 جار خوێنراوەتەوە
ئهكسیۆس: پارتی و یهكێتی ڕهتیانكردوهتهوه بهشدار و هاوكاربن له جهنگی سهر ئێران
پهیام
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" کە لە زاری دوو بەرپرسی باڵای ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە گواستوویەتییەوە، باس لەوە دەکرێت کە حزبه كوردییهكانی رۆژههڵات هاوکاری و پشتگیریی هەواڵگریی ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی و هەواڵگریی ئەمریکاوە وەردەگرن و ئەم هەماهەنگییە لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ فشارخستنە سەر تاران.
بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی لەم پشتگیرییە، هەوڵدانە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی دیاریکراو لە ناو خاکی ئێراندا. ئەم هەنگاوە وەک پلانێک دەبینرێت بۆ تەحەداکردنی ڕژێمی ئێران و دروستکردنی کڵپەیەک بۆ ڕاپەڕینێکی جەماوەریی سەرتاسەری و بەرفراوان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.
لەلایەکی دیکەوە، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەریەکە لە بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان و مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییهكهیاندا لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ، پارێزبەندی خۆیان نیشان داوە. ئەوان ڕایانگەیاندووە کە نایانەوێت تێوەبگلێن یان بەشداربن لە هیچ جۆرە هێرش و داگیرکارییەکی زەمینی بۆ سەر خاکی ئێران، ئهوهیان وتووه كه هەرێمی کوردستان لەم ململانێیەدا بێلایهن دهبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە