12/03/2026 558 جار خوێنراوەتەوە

شاندێکی هاوبەشی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ سوودانی پرسی مووچە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن


شاندێکی هاوبەشی فراکسیۆنەکانی هەڵوێست و کۆمەڵ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە؛ تێیدا جەختیان لە پاراستنی شایستە داراییەکانی هەرێم و دوورخستنەوەی وڵات لە جەنگی سوپای زایۆنی و ململانێ هەرێمییەکان کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێکی هاوبەش لە فراکسیۆنەکانی (هەڵوێست و کۆمەڵ) لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا بە وردی تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی ئەو تەنگژانەی روو لە وڵات دەکەن، بە ئامانجی سەقامگیرکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم و دابینکردنی بژێوی هاوڵاتیان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، شاندە کوردییەکان جەختیان لە پێویستی پاراستنی سەروەری عێراق کردەوە، بە تایبەت لە سایەی هەڕەشە بەردەوامەکانی سوپای زایۆنی لە ناوچەکەدا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت عێراق لە ململانێ سەربازییەکان بەدوور بگیرێت و کار بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکرێت لەبەردەم هەر ئەگەرێکی نەخوازراودا.

سەبارەت بە بژێوی خەڵکی کوردستان، شاندەکان داوایەکی ڕوونیان ئاراستەی سەرۆکوەزیران کرد بۆ زامنکردنی شایستە داراییەکان و ناردنی مووچە لە کاتی خۆیدا. داواکارییەکە تەنها مووچەی فەرمانبەرانی نەدەگرتەوە، بەڵکو جەخت لە خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران، دابینکردنی دەرمان و سەرجەم ئیستحقاقاتە فیدراڵییەکان کرایەوە وەک مافێکی دەستووری کە نابێت بکرێتە قوربانی کێشە سیاسییەکان.

لەلایەن خۆیەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە بوونی کۆمەڵێک ئاڵنگاری گەورە کرد کە لە ئێستادا رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە. سەبارەت بە پرسی دارایی هەرێم، سوودانی دڵنیایی بە شاندەکە دا و رایگەیاند کە حکومەت پابەندە بە خەرجکردنی شایستەکان، بەڵام جەختی کردەوە کە بەردەوامی پرۆسەی ناردنی مووچە پێویستی بە جێبەجێکردنی وردی یاسا کارپێکراوەکان و ڕێککەوتنە نێوانخۆییەکان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكشەممە مووچەی مانگی شەشى فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    وتەبێژی دەم پارتی: چاوەڕوان دەكرێت یاسا بۆ چارەسەری پرسی كورد دەربكرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕانیە.. تەقینی بتڵێکی غاز بووەهۆى گیانلەدەستدانى منداڵێک و برینداربوون پێنج کەس

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسێک: له‌ سێشه‌ممه‌وه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین ڕوو لە هه‌رێم دەکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژەتیرۆری كوردستان: پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراوی دیکە لە هەولێر تێكشكێندران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى ئەمڕۆى سەر هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانى ڕانەگرتووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێم: بریارەکەى بەغداد لەبارەى شایستە داراییەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێنێتەوە

سەرەتا