1 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا داواى ڕاگرتنی جەنگ و پاراستنی ژێرخانى وزە دەکەن
پەیام
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، نیگەرانی خۆی لەبارەی پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لە ئێران دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئەم جەنگە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و خراپی لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی هەبووە.
ماکرۆن داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ دەکات، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی دەستپێکردنەوەی گەشتە دەریاییەکان و پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورمز دەکاتەوە وەک دەمارێکی سەرەکی بۆ ئابووری جیهان.
لەلایەکی ترەوە، ئیسپانیا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە کراونەتە سەر دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەکەدا.
مەدرید ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی "بارس" لە ئێران و هەروەها هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو، کارێکی قبوڵنەکراوە. ئیسپانیا بە تایبەتی نیگەرانی خۆی لەبارەی بۆردومانکردنی ناوچەی پیشەسازی "رأس لفان" لە قەتەر دەربڕی و بە "وەحشیانە" و پەرەسەندنێکی مەترسیداری دۆخەکە وەسفی کرد.
لەسەر ئاستی مەیدانی، کۆمپانیای "ئەمبری" بۆ ئاسایشی دەریایی ڕایگەیاند کە هێرشەکان گەیشتوونەتە ناو جەرگەی ڕێڕەوە ئاوییەکان، بە جۆرێک کەشتییەکی بازرگانی لە دووری ٤٠ میل لە بەندەری "حور" لە ئەبوزەبی تەقیوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە