2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات سعوودیە جێبهێڵن
بەهۆکاری ئەمنیی، ئەمریکا پێشنیاری بۆ هاووڵاتیانی کرد سعوودیە جێبهێڵن.
لەو بارەیەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، تیایدا ڕایگەیاند: "پێشنیار بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا دەکەین ئەگەر بتوانن بە شێوەیەکی ئارام گەشت بکەن، لە ڕێگەی گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکانەوە سعوودیە جێبهێڵن."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کایەی ئاسمانیی سعوودیە سەرەڕای ئاستەنگەکانی هاتوچۆی ئاسمانیی بەهۆی بەردەوامیی هەڕەشەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، بە کراوەیی ماوەتەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە فڕۆکەخانەکانی ڕیاز، جددە و دەمام کراوەن و، هانی هاووڵاتیانی ئەمریکا دراوە بە شێوەیەکی ئارام وڵاتەکە جێبهێڵن.
سعوودیە ڕووبەڕووی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دەبێتەوە کە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئێرانەوە ئاڕاستە دەکرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە