2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات: هێرشی مووشەکی بۆسەر کێڵگەیهكی غازی سرووشتی پووچەڵ کرایەوە
ئیمارات ڕایگەیاند، بە هۆی کەوتنی پاڕچەی ئەو مووشەکانەی کە کێڵگەی غازی سرووشتی حبشان'یان کردبوویە ئامانج، کارکردن لە کێڵگەکە ڕاگیرا.
ئۆفیسی میدیایی ئەبوزەبی لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرش بۆ سەر کێڵگەی غازی سرووشتی حبشان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو هێرشە مووشەکییەی کە کێڵگەی غازی سرووشتی حبشان'یان کردبوویە ئامانج، پووچەڵ کرایەوە و بەڵام بە هۆی کەوتنی پاڕچەی مووشەکەکان، کارکردن لە کێڵگەکە ڕاگیرا".
ڕاشگەیاندراوە کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە