2 کاتژمێر پێش ئێستا
176 جار خوێنراوەتەوە
تایوان پێشنیارێکی چین بۆ "دەستەبەرکردنی وزە" ڕەتدەکاتەوە
حکوومەتی تایوان پێشنیارێکی چینی بۆ گەرەنتیی ئاسایشی وزە ڕەتکردەوە و بە بەشێک لە جەنگی دەروونی وەسفی کرد، هاوکات دووپاتی کردەوە کە ئامادەکاریی تەواوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەکانی وزە و لێکەوتەکانی جەنگ کردووە.
لە هەنگاوێکی چاوەڕوانکراودا، حکوومەتی تایوان بە فەرمی پێشنیارێکی وڵاتی چینی ڕەتکردەوە کە تێیدا پەکین بەڵێنی دابوو لە ئەگەری قبوڵکردنی دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا، ئاسایشی وزەیان بۆ دەستەبەر بکات.
لە میانی وەڵامدانەوەی ئەم پێشنیارەدا، هو تشین تسانگ، جێگری وەزیری ئابووریی تایوان لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند: "ئەم داوایە مەحاڵە و بەشێکە لەو جەنگە مەعریفی و فشارە دەروونییە بەردەوامەی پەکین دژی دوورگەکە پەیڕەوی دەکات." ناوبراو جەختیشی کردەوە کە تایوان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ، خۆی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادە کردووە و خاوەنی یەدەگی ستراتیژیی پێویست و پلانی تۆکمەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی هاووڵاتییانی.
سەبارەت بە سەرچاوەکانی دابینکردنی وزە، بەرپرسانی تایوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە وڵاتەکەیان پێشتر 1/3ی پێداویستییەکانی غازی سروشتیی شلی لە قەتەرەوە هاوردە دەکرد، بەڵام ئێستا توانیویانە لە سەرچاوەی دیکەی وەک ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕی پێویست بۆ چەندین مانگی داهاتوو مسۆگەر بکەن. جێی سەرنجە کە تایوان هیچ سەرچاوەیەکی وزە لە چینەوە هاوردە ناکات و ئەمەش وەک خاڵێکی بەهێز بۆ سەربەخۆیی بڕیارەکانی دەبینرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە