2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: چاوەڕێی هێزی مارێنزی ئەمریکین و سوپرایزمان ئامادە کردووە
سوپای پاسدارانی ئێران ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە دەریایییەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت و جەخت دەکاتەوە کە کۆمەڵێک "سوپرایزی سەربازی" یان بۆ جوڵەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا ئامادە کردووە.
لە نوێترین هەڵوێستی توندی سەربازیدا، فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێران پەیامێکی ئاڕاستەی واشنتۆن کرد و ڕایگەیاند کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هێزەکانی مارێنزی ئەمریکا دەکەن.
ئەم گوتارانەی سوپای پاسداران وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دێت کە تێیدا بانگەشەی ئەوەی کردبوو هێزە دەریایییەکانی ئێرانی تێکشکاندووە. فەرماندەیی سەربازی ئێران ئەو قسانە بە بێ بنەما وەسف دەکەن و دەڵێن ئەگەر ئەو بانگەشانە ڕاست بوایان، دەبوو ترەمپ فەرمانی جوڵەکردنی بە کەشتییە جەنگییەکانی بدایە، نەک تەنها لە چوارچێوەی لێدوانی مێدیاییدا بمێنێتەوە.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا، ئێران ڕەخنە لە "دڵەڕاوکێی" سەربازی ئەمریکا دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەڕای هەڕەشەکان، واشنتۆن نەیتوانیوە فەرمانی ڕەسمی بۆ جوڵەی کەشتییە جەنگییەکانی بەرەو دەریای عومان و دەریای سوور دەربکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە